سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو هەریەکە لە بەڕێوەبەری
ناحیەی بەکرەجۆ و سەرۆکی شاراوەنی راپەڕین دەستگیرکران و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیان
ئازادکران.
توانا کەمال، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە دیدارێکی تایبەدا لەگەڵ BMC رایگەیاند:" چەند پارچە
زەوییەک لە گەڕەکی عەزیزئاوا داگیرکراون و بەشێوەیەکی نایاسایی رووپێوکراون،
زانیاریمان لەوباریەوە لەبەردەستدایە و بەو ئاڕاستەیە کار دەکەین کە ئەو زەوییانە
بپارێزیرن و بیگەڕێننەوە بۆ دەوڵەت ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا حاڵەتەکانی داگیرکردنی
زەوی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و چەندین نوسراوی فەرمیمان ئاراستەی پارێزگا و
لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و سکاڵاشمان لەسەر ئەو سەرپێچیکارانە تۆمارکردووە کە
ناسنامەیان ئاشکراکراوە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" یەکێک لەو گرفتانەی لەگەڵ دادگا رووبەڕوومان دەبێتەوە ئەوەیە، کاتێک
سکاڵایەک تۆمار دەکەین دادگا داوای ناوی سەرپێچیکار و تەواوی ناونیشانیان دەکات،
بەڵام هەندێک جار ئێمە ناسنامەی ئەو کەسانەمان بەردەست نەبووە ".
ئەم قسانەی توانا کەمال سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە میانەی چاوپێکەوتنێکی
تایبەتدایە لەگەڵ BMC، کە بڕیارە کاتژمێر ١٠:٠٠
ئەمشەو لە پەیجی BMC پەخش بکرێت.