بابەتە سەرەکیەکە: سێیەمین
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشی زانکۆی کوردستان بە بەشداری تیمەکانی پێنج زانکۆی
ئێران، هەرێمی کوردستان و عێراق لە سنە بەڕێوە دەچێت.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر قادرزادە سەرۆکی زانکۆی کوردستان رایگەیاند: زانکۆی
کوردستان بۆ سێیەمین جار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشی بەشداری دەکات و ئەم فێستیڤاڵە
پێشتر لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوە.
ئەمەشی وت: ئەم فێستیڤاڵە بە بەشداری 365 وەرزشوان، راهێنەر و
سەرپەرشتیار لە بەڕێوەدەچێت کە زۆرترین ژمارەی بەشداربوان پەیوەندیان بە زانکۆی
کوردستانەوە، هەیە بە 100 کەس.
زیاتر:
هەروەها لە زانکۆی سلێمانی 85 کەس، هەڵەبجە 75 کەس، العراقیە بەغدا 60 و
مامۆستایانی کوردستان بە 45 کەس بەشدارییان کردوە.