کازمی وادەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکای لە عێراق ئاشکراکرد

عێراق 27/07/2021

Alternate Text

مستەفا کازمی رایگەیاند، کۆتایی ئەمساڵ هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە.

"پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە"

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٧ی تەمموز، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "العراقية" رایگەیاند:" هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق دەکشێنەوە و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە ".

راشیگەیاند:" هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانای پاراستنی تەواوی خاکی عێراقیان هەیە و پێویستیان بە هێزی دەرەکی نییە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا