وەزارەتی دەرەوەی
بەلجیکا رایگەیاند، لە باڵیۆزخانەی بەلجیکا لە ئەنقەرە سیخوڕییان بەسەردا کراوە.
" لێکۆڵینەوەمان لەوبارەی رووداوەکە دەستپێکردووە"
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ی
تەمموز، وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" پاش ئەوەی
ناسنامەی ئەو کەسەمان ئاشکراکرد کە لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان لە ئەنقەرە سیخوڕی
بەسەرمانەوە کردبوو، لێکۆڵینەوەمان لەوبارەیەوە دەستپێکرد".
ئاماژە
بەوەشکراوە:" کۆمەڵێک تۆماری دەنگی و ڤیدیۆیی لە چەند شوێنێکی باڵیۆزخانەکە
دۆزراونەتەوە و سکاڵای خۆمان گەیاندووەتە بەرپرسانی تورکیا ".