چی لەو داهاتە زیادەیەی نەوت دەکرێت کە لە بودجەدا دەمێنێتەوە؟

عێراق 31/07/2021

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، لەئەگەری بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت، یاخود مانەوەی بەمشێوەیەی ئێستا کورتهێنان لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق نامێنێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراقدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٤٥ دۆلار دیاریکراوە، بەڵام خۆشبەختانە چەند مانگێکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەتەوە و لە سەرووی ٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت ".

"بە بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت کورتهێنان لە بودجەدا نامێنێت"

ئاماژەی بەوەشکرد:" لەئەگەر بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت ئەو کورتهێنانە زۆرەی لە بودجەدا هەیە نامێنێت، لەبەر ئەوەی لە هەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی ٣٠ دۆلار دەمێنێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا