یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاش
ئەوەی ٣٩ ساڵ ژیانی لە کۆمادا بەسەربرد ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئەیلول، جۆن پیر ئادامز یاریزانی
پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ساڵی ١٩٨٢ کاتێک ویستوویەتی نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی ئەنجام بدا بەهۆی هەڵەی پزیشکەکانەوە بێهۆش بووە و لەوکاتەوە لە کۆمادا ژیاوە
ناوبراو لە ساڵی ١٩٨٢ کاتێک ویستوویەتی
نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی ئەنجام بدات بەهۆی هەڵەی پزیشکەکانەوە بێهۆش بووە و لەوکاتەوە لە
کۆمادا ژیاوە، تاوەکو ساتی گیان لەدەستدانیشی هۆشی نەهاتووەتەوە.