مستەفا سەلیم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کۆچی دواییکرد.
بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کۆچی دواییکرد
درەنگانی ئەمشەو چوارشەممە، مستەفا سەلیم، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و باژێروانی پێشووتری مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە رانیە، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان بوو
مستەفا سەلیم لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٢ە، دەرچووی بەشی مێژووی زانکۆی کۆیەیە، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان بوو، پێشتریش لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستاندا بووە.
دوایین کاری مستەفا سەلیم، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بووە لە پشکی گۆڕان.