دوو لەو فەڵەستینیانەی لە یەکێک لە
زیندانەکانی ئیسرائیل هەڵاتبوون دەستگیرکرانەوە.
وتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند:"
دوو لەو فەڵەستینیانەی لە زیندانی جەلبوع هەڵاتبوون دەستگیرکرانەوە".
لە باکووری شاری نەسرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراونەتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو دوو زیندانییە
لە باکووری شاری نەسرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراونەتەوە، یەکێک لە
زیندانییەکان ناوی زەکەریا زوبەیدییە و تەمەنی ٤٦ ساڵە و لە ٢٠١٩ەوە دەستگیرکراوە
و ئەوی دیکەشیان ناوی محەمەد قاسمە و تەمەنی ٣٩ ساڵە، لە ٢٠٠٢ەوە و
دەستگیرکراوە".
رۆژی ٦ی ئەیلول، شەش هاوڵاتی فەڵەستینی لە
زیندانی جەلبوع کە یەکێکە لەو زیندانانەی لە ژێر چاودێرییەکی چڕدایە، لە رێی
تونێلێکەوە هەڵاتن.