رۆناڵدۆ لە یەکەم یاری گەڕانەوەی بۆ خولی ئینگلیزی دوو گۆڵی تۆمارکرد

وەرزش 11/09/2021

Alternate Text

پاش چەندین ساڵ لە گەڕانەوەی بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یەکەم یاریدا لەگەڵ یانەکەی دوو گۆڵی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، ١١ی ئەیلول، لەمیانەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و نیوکاسل رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و تێیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەیەکەم یاری پاش گەڕانەوەی بۆ مانچێستەر یونایتد دوو گۆڵی بۆ یانەی تۆمارکرد، بەوەش یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە بەرژەوەندی مانچێستەر کۆتاییهات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پاش ١٢ ساڵ لە بەجێهێشتنی مانچێستەر، کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی جارێکی دیکە گەڕایەوە یانە ئینگلیزییەکە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا