میدیاکان
دوایین وێنەی چوار لە دەستگیرکراوە فەڵەستینییەکانیان بڵاوکردەوە، کە چەند رۆژێک
بەر لە ئێستا بەشێوەیەکی سەیر لە بەندینخانەیەکی ئیسرائیل هەڵاتن.
ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" وێنەی ئەو چوار دەستگیرکراوە فەڵەستینییەی لە نێو
دادگاکانی ئیسرائیل بڵاوکردەوە، کە پێشتر لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا لە رێگەی
هەڵکەندنی تونێلەوە لە بەندینخانەی جەلبوع لە ئیسرائیل هەڵاتن، بەڵام تاوەکو ئێستا
ئەو دوو هەڵاتووەی دیکە دەستگیرنەکراونەتەوە.
بە گوێرەی وێنەکان ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس لە دەوروبەری
سزادراوەکان راوەستاون.