ڤیزای نێوان عێراق و وڵاتێکی دراوسێ هەڵگیرا

عێراق 12/09/2021

Alternate Text

سەرۆک کۆماری ئێران هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێرانی راگەیاند.

 رێککەوتووین لەسەر ئەوەی ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵات هەڵبگرین

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی ئەیلول، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند:" لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتووین لەسەر ئەوەی ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵات هەڵبگرین ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی رێژەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق بە مەبەستی بە بەشداریکردنیان لە یادی چلەی ئیمام حسێن ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا