تیمی باسکەی یانەی ریاڵ مەدرید لەتیمی باسکەی
یانەی بەرشەلۆنەی بردەوە و جامی سوپەری ئیسپانی بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی ئەیلول، تیمی باسکەی
یانەی ریاڵ مەدرید پاش بردنەوەی لەتیمی باسکەی یانەی بەرشەلۆنە بەجیاوازی پێنج خاڵ
و بەئەنجامی ٨٨ خاڵ بەرامبەر ٨٣ خاڵ، جامی سوپەری ئیسپانی بەدەستهێنا.
بۆ جاری چوارەمە لەسەریەک یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە براوەی جامی سوپەری ئیسپانی
جێی باسە بۆ جاری چوارەمە لەسەریەک و هەشتەم
جارە لەمێژوویدا یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە براوەی جامی سوپەری ئیسپانی.