٣٠ هەزار چەکداری دەرکراو دەگەڕێندرێنەوە بۆ حەشدی شەعبی

عێراق 13/09/2021

Alternate Text

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراقی بۆ گەڕاندنەوەی ٣٠ هەزار چەکداری دەرکراوی ئەو هێزەی راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی ئەیلول، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند:" وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بۆ دووبارە گەڕانەوەی ٣٠ هەزار چەکداری پێشووی حەشدی شەعبی بۆ ئەو هێزە و دەستەکە بەزووترین کات چەند لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ ئەو پرسە".

ئاماژەی بەوەشداوە:" کاری لەپێشینە بۆ ئەو چەکدارانەیە کەبرینداربوون و تائێستا نەگەڕاونەتەوە ریزەکانی حەشدی شەعبی و لەداهاتوویەکی نزیکدا گرێبەستەکانیان نوێدەکرێتەوە و دووبارە مووچەیان پێدەدرێت".

هەوڵی گەڕاندنەوەی چەکدارەکان لەسەردەمی ئەبومەهدی موهەندیسەوە دەستیپێکردووە

فالح فەیاز باسی لەوەشکردووە:" هەوڵی گەڕاندنەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو ٣٠ هەزار چەکدارە لەسەردەمی ئەبومەهدی موهەندیس، سەرۆکی پێشووی حەشدی شەعبییەوە دەستیپێکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا