بەشیر حەداد: لە وادەی دیاریکراودا پەرلەمان هەڵدەوەشێنینەوە

عێراق 14/09/2021

Alternate Text

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پابەندن بەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێننەوە.

رۆژی حەوتی تشرینی یەکەم پەرلەمانی عێراق هەڵدەوەشێندرێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ ئەیلول، بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی "واع"ی عێراقی راگەیاند:" وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن زۆر نزیک بووەتەوە و لە دانیشتنی ژمارە ٤٦ی رۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ بڕیاردا رۆژی حەوتی تشرینی یەکەم پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە ".

بەوەش پەرلەمانی عێراق تەنها سێ رۆژ پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەڵدەوەشێتەوە، کە بڕیارە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا