وەزیری پلاندانان: ناتوانین هیچ کەسێک دابمەزرێنین

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، زەحمەتە بتوانن لەم دۆخەی ئێستادا هیچ کەسێک دابمەزرێنن.

ئەگەر دۆخی دارایی باشبێت دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەستپێدەکاتەوە 

دارا رەشید، وەزیری پلاندانی هەرێم بە ئاژانسی "ئەنادۆڵۆ"ی راگەیاند:" زەحمەتە لەم دۆخەدا بتوانین هیچ کەسێک دابمەزرێنین، لەبەر ئەوەی ئێستا بە زۆر توانیومانە مووچەی ئەو مووچەخۆرانە دابین بکەین کە هەیە، بەڵام ئەگەر دۆخی دارایی باشبێت لەساڵی ٢٠٢٢ بەدڵنیاییەوە دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەستپێدەکاتەوە ".

لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد:" پڕۆژەیاساکە ئامادەیە، بەڵام پەسەندکردنی پێویستی بە پارەیەکی زۆرە و سەرباری پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم بەرامبەر بە حکومەتی فیدراڵ، تاوەکو ئێستا بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە رەوانە نەکراوە  ".

ئەوەشی خستەڕوو:" لەئەگەری ناردنی تەواوی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، دەتوانرا یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان بکەین ‌و پەسەندیش بکرێت، بەڵام تەنها دوو مانگە سلفەیەکمان بۆ دەنێرن، ئەوەش تەنها بەشی ئەوەی کرد کە لێبڕینی موچە نەهێڵین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا