کەسێک بە تۆمەتی بریندارکردنی دوو هاوڵاتی دەستگیرکرا

کوردستان 15/09/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی بریندارکردنی دوو هاوڵاتی راگەیاند.

 دوای ئەوەی رووداوێکی تەقەکردن لە کۆمەڵگەی قەرەناو روویدا و بەهۆیەوە دوو بریندار بوون، دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی پۆلیسی قەرەناو گەیشتنە شوێنی رووداوەکە

 ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی رووداوێکی تەقەکردن لە کۆمەڵگەی قەرەناو روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون، دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی پۆلیسی قەرەناو گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە دەستپێکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد:" هەمان شەوی رووداوەکە توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەرەناو بەهاوکاری ئاسایشی قەرەناو دەستگیر بکرێت".

تۆمەتبار (ش.ع.م) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی ٤٠٥ و ٣١ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە

باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا تۆمەتبار (ش.ع.م) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی ٤٠٥ و ٣١ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا