قوباد تاڵەبانی سەردانی شارباژێڕ دەکات

عێراق 17/09/2021

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی شارباژێڕ بکات و چەند پرۆژەیەک لەو سنوورە بەسەربکاتەوە.
بریارە ئەمڕۆ هەینی ١٧ ئەیلول، لە درێژەی بانگەشەکانی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانییەکە بە یاوەری چەند کاندیدێک سەردانی شارباژێر بکات و چەند پرۆژەیەکی قەزای چوارتا بەسەربکاتەوە.

لەگەڵ ئەندامان و کادرانی یەکێتی و گۆڕان لە شارباژێڕ کۆدەبێتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکان، دوابەدوای ئەو سەردانانە قوباد تاڵەبانی لە هۆڵی شەهید شیهاب لەگەڵ ئەندامان و کادرانی یەکێتی و گۆڕان لە شارباژێڕ کۆدەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا