بومەلەرزەیەک ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکای هەژاند

جیهان 18/09/2021

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٣ پلەی رێختەر ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکای هەژاند.

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، دەستەی رووپێوی جیۆلیۆجی ئەمریکی رایگەیاند:" کاتژمێر ٢:٥٨ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٣ پلەی رێختەر لەدووری دوو کیلۆمەتر لەرۆژهەڵاتی شاری کارسۆن لە لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی کالیفۆرنیا روویداوە".

چەقی بومەلەرزەکە لەقووڵایی ١١.٩ کیلۆمەتردا بووە

دەستەکە ئاماژەی بەوەشداوە:" بومەلەرزەکە بەقووڵی ١١.٩ کیلۆمەتر بووە و تائێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا