ماڵپەڕێکی فەرەنسی بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی فۆنتینبلۆ شۆفێرێکی ژن بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کردە نێو چێشتخانەیەک و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
شەش کەس برینداربوون
ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، ماڵپەڕی "BFM TV" بڵاویکردەوە:" کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی فۆنتینبلۆ لە کەرتی سین ئای مازن لە فەرەنسا، شۆفێرێکی ژن خۆی دەکاتە نێو چێشخانەیەک و لەئەنجامدا شەش کەس بریندار دەبن و شۆفێرەکەش دەستگیردەکرێت ".
پێدەچێت باری دەروونی شۆفێرە ژنەکە ناجێگیر بێت
ئاماژە بەوەشکراوە:" بە پێی لێکۆڵینەوەكان پێدەچێت باری دەروونی شۆفێرە ژنەکە ناجێگیر بێت ".