ئەمڕۆ لە پارێزگای بەسڕە، لە نێوان دوو کارمەندی وەزارەتەکانی ناوخۆ و عێراقدا درووستبوو، لە بووە هۆی کوژرانی یەکێکیان.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئەیلول، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەسڕە بە ئاژانسی IQ NEWSی عێراقی راگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان کارمەندێکی وەزارەتی بەرگری کە لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٠ە و کارمەندێکی وەزارەتی بەرگری کە لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٦ە لە قەزای قرنە شەڕ هەڵگیرسا کە تێیدا چەکی سوک بەکارهاتبوو".
کارمەندەکەی وەزارەتی بەرگری گیانی لەدەستدا
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وتبوو:" بەهۆی تەقەکردنەکەوە، کارمەندەکەی وەزارەتی بەرگری بە سەختی برینداربوو و دواتر گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشداوە:" کارمەندەکەی وەزارەتی ناوخۆ بە دوو گوللە پێکرابوو، بەڵام برینەکانی سوک بوون، هۆکاری شەڕەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکیەکی کۆن لە نێوان هەردوولادا".