بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای
سلێمانی رایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه نوسینگه‌ی به‌كرێدانی ئوتۆمبێلی
هه‌بووه‌و ژماره‌یه‌ک ئوتۆمبێلی هاوڵاتییانی به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كانیان فرۆشتووه.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئەیلول،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئه‌وه‌ی له‌بنكه‌ی
پۆلیسی سه‌رچنار چه‌ند هاوڵاتییه‌ک سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێک تۆماركردووە كه
خاوه‌نی نوسینگه‌ی (هـ) بۆ به‌كرێدانی ئوتۆمبێل، ئه‌و كه‌سانه ئوتۆمبێله‌كانیان
له‌لا داناوه به‌مه‌به‌ستی به‌كرێدانی، به‌ڵام تۆمه‌تبار ئوتۆمبێله‌كانی فرۆشتوه‌و
دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه".
ئاماژەی بەوەشداوە:" توانراوە شه‌وی
رابردوو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ئەو تۆمەتبارە ده‌ستگیربكرێت".
تۆمەتبارەکە هەشت سکاڵای دیکەی لەسەر تۆمارکراوە
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" تۆمەتباری
ناوبراو لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس هەشت سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە
به‌هۆی فرۆشتنی ئوتۆمبێلی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه به‌مه‌به‌ستی
به‌كرێدانی و له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ.ك.ع) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی ٤٥٦ له‌یاسای سزادانی
عێراقی راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".