بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی رزگارکردنی کچێک لەدەستی براکەی و
هاوڕێیەکی کە لەپێناو میراتی هەوڵی رووتکردنەوە و وێنەگرتنی دەدەن، کاردانەوەی
زۆری بەدوای خۆێدا هێنا.
ماڵپەڕی "العربية" بڵاویکردەوە:" لە پاێزگای دەقهلییە
لە میسڕ گەنجێک پاش مردنی دایک و باوکی بۆ ئەوەی خۆشکەکەی ناچار بکات بەوەی لە
بەشی خۆی لە میراتی خۆش بێت، بەهاوکاری هاوڕێیەکی دیکەی و بەفێڵ خوشکەکەی خۆی دەباتە
شوێنێکی چۆڵ و هەردوو دەستی دەبەستێتەوە و پاش رووتکردنەوەی وێنەشی دەگرێت ".
داواکەیانم رەتکردەوە و بەهۆیەوە رووتیانکردمەوە و وێنەیان گرتم
ئیسرا سەعید کە
کچە قوربانییەکەیە وتی:" برا بچووکەم داوای لێکردم بۆ ئەوەی مامەڵەی
میراتییەکە رایی بکەین بەیەکەوە لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆی سەردانی دادگا بکەین، دواتر
لە رێگەدا بە ئۆتۆمبێل منیان بردە شوێنێکی چۆڵ و لەپڕدا ئۆتۆمبێلەکەیان راگرت و
داوایان لێکردم ئیمزا بکەم و لەبەشەکەی خۆم خۆشبم، بەڵام داواکەیانم رەتکردەوە و
بەهۆیەوە رووتیانکردمەوە و وێنەیان گرتم ".
بەگوێرەی ئەو
ڤیدیۆیەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە چەند هاوڵاتییەک لەکاتی رووداوەکەدا
بەهانای کچەکەوە دەچن و رزگاری دەکەن.
ماڵپەڕی "العربية"
ئاماژەی بەوەشکردووە:" برای ئەو کچەی کە خۆشکەکەی خۆی رفاند، توانرا لەلایەن
هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیربکرێت ".