مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی تاوتوێی دۆخی کەرکوکیان کرد

کوردستان 13/10/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و بارودۆخی ئەمنی کەرکوکیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم، ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" مەسرور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا".

لەلایەن هەندێک کەسەوە هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی شاری کەرکووک کرا کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، کە لەلایەن هەندێک کەسەوە هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان".

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی نابێت ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت کە ئاژاوە و پشێوی دروست بكەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتی بگات

باسی لەوەشکرد:" هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی نابێت ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت کە ئاژاوە و پشێوی دروست بكەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتی بگات، بۆیە پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بەو دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە بهێنرێت کە لە کەرکووک دروستکراوە، هەروەها مستەفا کازمی بڕیاریدا هەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکوک ئازاد بکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا