کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن لە سێ ماڵ دەستگیرکرا

کوردستان 13/10/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی دزیکردنی لە سێ ماڵ راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند:" تیمەکانمان تۆمەتبارێکیان بەناوی (ا.م.ا) بە تۆمەتی دزیکردن لە سێ ماڵ دەستگیرکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد:" تۆمەتبارەکە تەمەنی ٢٥ ساڵە و بێکارە و دانیشتووی گەڕەکی مۆردانە لە هەڵەبجە، دزییەکانیشی لەهەمان گەڕەک ئەنجامداوە".

ناوبراو بڕێک پارە و مۆبایل و عەتری لە ماڵەکان دزیبوو، دوای دەستگیرکردنیشی لەبەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە

باسی لەوەشکرد:" ناوبراو بڕێک پارە و مۆبایل و عەتری لە ماڵەکان دزیبوو، دوای دەستگیرکردنیشی لەبەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراق راگیراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا