جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەریەکە لە رێبوار ئەوڕەحمان
و سروە عەبدولواحیدی بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دیاریکرد.
لەئایندەدا دەست بە گفتوگۆ دەکەن
بەگوێرەی زانیارییەکان، جوڵانەوەی نەوەی نوێ
هەریەکە لە رێبوار ئەوڕەحمان و سروە عەبدولواحید، کاندیدی سەرکەوتووی جوڵانەوەکەی
بۆ پەرلەمانی عێراقی تایبەت کردووە بە دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ
پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە، بڕیاریشە لەئایندەدا دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو
لایەنانە بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی
پێشوەختەی عێراقدا توانی نۆ کورسی بەدەستبهێنت .