لە سلێمانی لە مانگێکدا ١٠٤ بومەلەرزە روویداوە

کوردستان 13/10/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو ١٠٤ بومەلەرزە لە سنووری پارێزگای سلێمانی روویدا.

زۆربەیان گوڕەكانیان لە نێوان دوو بۆ ٢.٩ پلەی رێختەر بوون

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد:" لە مانگی ئەیلولدا و لە داتا سەنتەری بومەلەرزەی سلێمانی ١٠٤ بومەلەرزە تۆماركراوە و زۆربەیان گوڕەكانیان لە نێوان دوو بۆ ٢.٩ پلەی رێختەر بوون ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەو بومەلەرزانەدا تەنها یەكێکیان گوڕەکەی ٤.٣ پلەی رێختەر بووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا