بومەلەرزەیەک رۆژئاوای تورکیای هەژاند

جیهان 16/10/2021

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک کەناراوەکانی دەریای ئیجەی ویلایەتی موغلای رۆژئاوای تورکیای هەژاند.

ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی تشرینی یەکەم، فەرمانگەی فریاکەوتن و کارەساتەکانی تورکیا (AFAD) رایگەیاند:" کاتژمێر ٢:٢٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٢ پلەی رێختەر کەناراوەکانی دەریای ئیجەی ویلایەتی موغلای رۆژئاوای تورکیای هەژاندووە".

بومەلەرزەکە لە قوڵایی ٣٧ کیلۆمەتر روویداوە

ئاماژەی بەوەشداوە:" بومەلەرزەکە لە قوڵایی ٣٧ کیلۆمەتر و بەدووری ٢٠٣ کیلۆمەتر لەناوەندی قەزای داچای ویلایەتی موغلا روویداوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو:" بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا