هێرشکرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریا

جیهان 21/10/2021

Alternate Text

لە رێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، ماڵپەری بی بی سی رایگەیاند:" شەوی رابردوو لە رێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی تەنەف لە سنوورەکانی نێوان سووریا  ئەردەن و عێراق، کە تایبەتە بە هێزه‌كانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریا".

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەکە بیستراوە و پاشان ئاگریکی گەورە لەهەمان شوێن بینراوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەکە بیستراوە و پاشان ئاگریکی گەورە لەهەمان شوێن بینراوە، تا ئێستا زیانەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا