جێگری سەرۆکی
لیژنەی وزه و سامانە سروشتییهكانی پەرلەمان رایگەیاند، کێشەی کەمی غاز کە چەند
رۆژی رابردوو هەبوون هۆکارەکەی هونەری بووە و ئێستا چارەسەرکراوە.
دەبێت ساڵانە کێڵگەی کۆرمۆر نۆژەنبکرێتەوە
گوڵزار عەلی، جێگری
سەرۆکی لیژنەی وزه و سامانە سروشتییهكانی پەرلەمانی کوردستان بە "دەنگی
ئەمەریکا"ی راگەیاند:" کێشەی کەمی غاز
لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەبوون بەهۆی نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی (کۆرمۆر) بووە، کە
ساڵانە دەبێت نۆژەنبکرێتەوە و ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر بووە ".
لەبارەی وادەی
دابەشکردنی نەوتی سپیش وتی:" بە شیوەیەکی زارەکی ئاگادار کراوینەتەوە کە تاکو پێش کۆتایی
ئەمساڵ و پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هەموو ماڵێکدا دابەشدەکرێت
و سەرەتا لە بە دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکان دەدرێت ".
ئەوەشی
خستەڕوو:" لە قۆناغی دووەمدا نەوتی سپی بەسەر دانیشتوانی گوندەکان و دەرەوەی
شار دابەشدەکرێت، لە قۆناغی سێیەمیشدا بە دانیشتوانی ناوەندی شارەکاندا دەدرێت
".