لە کۆی ٢٩٥ تانە، تەنها یەک تانە لە پارێزگای کەرکوک قبوڵکراوە

عێراق 23/10/2021

Alternate Text

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا رۆژی هەینیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بووین لە ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراون.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشداوە:" دوێنێ هەینی ٢٩٥ تانە پێشکەشی ئەنجومەنی کۆمسیاران کرا، دوای ئەنجامدانی رێککارەکان و پێداچوونەوەی پێویست، ئەنجومەن بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی ٢٩٣ تانەیان، ئەویش لەبەر چەند هۆکارێکی جیاواز، کە دیارترینیان نەبوونی بەڵگەی پێویست یاخوود پێشێلیکردنی یاسای ٣٨ی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە تانەکان بووە، کە تێیدا دەبێت ئەو کەسەی تانە لە ئەنجامەکان دەدات دەبێت ئەو وێستگە و بنکەیە دیاریبکات کە لە ئەنجامەکانی رازیی نییە".

 ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا تەنها یەک تانە قبوڵ بکرێت

ئەوەش هاتووە:" ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا تەنها یەک تانە قبوڵ بکرێت کە ئەویش لە پارێزگای کەرکوکە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کەسی تانەدەر بەڵگەی پێویستی دابینکردبوو بۆ پاڵپشتی تانەکەی، هەر بۆیە بڕیاردراوە بە دووبارە ژماردنەوەی ئەنجامەکانی ئەو بنکەیەی کە دیاریکراوە بە دەستی، ئەویش بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم کاندیدەکانی پارێزگاکە لەو کاتەدا کە هێشتا دیارینەکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا