رەگەزی راستەقینەی گۆڵپارێزەکەی ئێران ئاشكرا بوو

وەرزش 15/11/2021

Alternate Text

فدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ئاماژەی بەوەکرد، پشکنینیان بۆ گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی ژنانی ئێران کردووە و دەرکەوتووە کە ژنە.
دوای ئەوەی یەکێتی  تۆپی پیی ئوردن داوای لە فدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا کرد لێکۆڵینەوە لە رەگەزی راستەقینەی گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی تۆپی پیی ژنانی ئێران بکات چونکە گومانیان لەوە هەبووە ناوبراو ژن بێت، ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی تشرینی دووەم، فدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بە فەرمی وەڵامی یەکێتی تۆپی پێی ئوردنی دایەوە و رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە رەگەزی راستەقینەی گۆڵپارێزەکە کردووە دەرکەوتووە کە ژنە".

لەدوای ئەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران توانی بەسەر هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی بەنگلادیش و ئوردندا سەربکەوێت و خۆی بگەیەنێت جامی نەتەوەکانی ئاسیا، یەکێتی تۆپی پێی ئوردن داوای کرد فدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە رەگەزی راستەقینەی گۆڵپارێزی ئێران بکۆڵێتەوە.

پێشتریش بەهەمان هۆکار هەوڵی خۆ کوشتنی داوە

هاوکات میدیا نا فەرمییەکانی ئێران باس لەوەدەکەن، زەهرا کودایی گۆڵپارێز ئەمە یەکەمینجار نییە رووبەڕووی شتی لەوشێوەیە ببێتەوە پێشتریش بەهۆی رووداوێکی هاوشێوەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا