فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، ١٨ گەنج دەستگیرکران، کە لەنزیک خوێندنگەکان رێگەیان لە کچان دەگرت و هەوڵیان دەدا گێچەڵیان پێ بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ی تشرینی دووەم، فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" دوای وەرگرتنی رێککارەکان ١٨ گەنج لەلایەن مەفرەزەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرخ و رەسافە دەستگیرکران، کە لە نزیکی خوێندگەکانی کچان رادەوەستان و رێگەیان پێیان دەگرت و هەوڵیان دەدا گیچەڵیان پێ بکەن و خوێندکارە کچەکانیان بێزارکردبوو ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" سەرجەم تۆمەتبارەکان لە بنکەکانی پۆلیس راگیراون و رێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر ".