ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ئاشكرابوو، یەکێتی دوو کورسی لە پارتی وەرگرتەوە

عێراق 30/11/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند، کە بەهۆی تانەکانەوە، یەکێتی دوو کورسی زیادیکرد.

ئەمڕۆ سێشەشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی دوای پێداچوونەوە بە تانەکاندا راگەیاند و بە گوێرەی ئەنجامەکان، یەکێتی دوو کورسی لە پارتی وەرگرتووەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئەنجامی کۆمسیۆن، یەکێتی لە سنووری شاری هەولێر یەک کورسی لە پارتی وەرگرتووەتەوە، کە ئەویش هەرێم کەمال ئاغا-یە لە بازنەی سێ بە ٨ هەزار و ٩٢٠ دەنگ.

هەروەها، لە سنووری شاری موسڵیش، ڕۆنزی زیاد سیدۆ، کاندیدی یەکێتی بە هەشت هەزار و ١٨٣ دەنگ توانی سەربکەوێت.

بە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ١٩ کورسی بەرزبووەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی دیلان غەفور، کاندیدی سەربەخۆی شاری کەرکوک دوای سەرکەوتنی رایگەیاند کە دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا