" مووچە بە کەسوکاری کوژراوەکانی داعش دەدرێت"

عێراق 30/11/2021

Alternate Text

بەرپرسی میحوەری دووی قەرەتەپە – حەمرینی پیشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، داعش نەک تەنها مووچە دەدات بە چەکدارەکانی بەڵکو بە کەسوکاری کوژراوەکانیشی دەدات.
مەردان چاوشین بەرپرسی میحوەری دووی قەرەتەپە – حەمرین ئاماژەی بەوەکرد:" هێزێکی ٢٠٠ کەسی بەناوی (حراس الدین) لە سوریاوە دزەیان کردووەتە ناو خاکی عێراق بەیعەتیان بە چەکدارانی داعش داوە".

لە داهاتوودا دەتوانن مەترسی گەورە دروستبکەن

راشیگەیاند:" ئەو هێزە توانیویانە خۆیان لە دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک بڵاوە پێبکەن و لە داهاتوودا دەتوانن مەترسی گەورە دروستبکەن".
لە بارەی جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچەکەشدا وتی:" چەکدارانی داعش لە قۆناغی خۆ کۆکردنەوەدان و هاوکاری دارایی و لۆجیستیان لە دەرەوەی وڵاتەوە پێدەگات، زانیاریشمان دەستکەوتووە کە داعش نەک تەنها مووچە بە چەکدارەکانی، بەڵکو بە کەسوکاری کوژراوەکانیشی دەدات".
بەرپرسی میحوەری قەرەتەپە – حەمرین باسی لەوەشکرد:" ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا هەیە بووەتە هۆی زیادبوونی هێرشەکانی داعش ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا