کەناڵێکی کوردی هاککرا

هەمەرەنگ 02/12/2021

Alternate Text

ئیدارەی کەناڵی کۆڕەک تیڤی بڵاویکردەوە، نزیکەی دوو هەفتەیە بەردەوام هێرشی ئەلیکترۆنی دەکرێتەسەر کەناڵەکە و بەیانی ئەمڕۆ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەلایەنێکی نادیارەوە هاککرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢ی تشرینی دووەم، ئیدارەی کەناڵی "کۆڕەک تیڤی" لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" سیاسەتی کەناڵەکەمان سیاسەتێکی کوردی و کوردستانی بووە، هیچ کاتێک دژی هیچ لایەن و وڵاتێک نەبووینە، تەنها کارمان خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و هونەرەکەی بووە ".

هەندێک لایەن ترسیان لە هێزی هونەر و موسیقای کوردی هەیە

ئەوەشی خستەڕوو:" هەندێک لایەن ترسیان لە هێزی هونەر و موسیقای کوردی هەیە، بۆیە نزیکی دوو هەفتەیە بە بەردەوام هێرشی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەرمان، بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر توانییان کەناڵەمان هاک بکەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا