توێژینەوەکان
ئاشکرایانکردووە، پاکڕاگرتنی ددان کاریگەری ئەرێنی لەسەر زۆربەی بەشەکانی جەستە
هەیە، لەوانەش دڵ و مێشک، بەڵام هەندێک کەس حەز بە بەکارهێنانی هەویری ددان ناکەن،
بۆیە چەند جێگرەوەیەکی سروشتی هەیە.
زەیتی گوێزی هیندی و سۆدا و زەردەچەوە وەک جێگرەوەی هەویری ددان بەکاردەهێندرێن
ماڵپەڕی
"دەیلی هێڵس" بڵاویکردووەتەوە:" هەریەک لە زەیتی گوێزی هیندی و
سۆدا وزەردەچەوە دەتواندرێت وەک جێگرەوەی هەویری ددان بەکاربهێندرێت و کاریگەری
باشیان لەسەر پاکڕاگرتنی دەبێت ".
ئاماژەی
بەوەشکردووە:" رەنگە خاوێنەکردنەوەی ددان ببێتە هۆی هەوکردنی پوکی ددان، کە
ئەویش دەبێتە هۆکارێک بۆ نەخۆشییەکان دڵ، جەڵتەی مێشک، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن،
منداڵبوونی پێشوەختە، لووی گورچیلە و پەنکریاس، هەروەها هەوکردنی چومکەکان و چاو
".