لە بەریتانیا ناوی "محەمەد" لە ریزبەندی یەکەمی ناوی منداڵە تازە لەدایکبووەکاندایە

هەمەرەنگ 07/12/2021

Alternate Text

بە گوێرەی دامەزراوەیەکی بەریتانی تایبەت بە منداڵان، بۆ ساڵی پێنجەم لەسەر یەک زۆربەی ئەو منداڵە کوڕانەی لەو وڵاتەدا تازە لەدایک دەبن ناوی محەمەدیان لێدەنرێت.

دامەزراوەی "BABE CENTER"ی تایبەت بە منداڵان ئامارێکی لەبارەی ناوی منداڵان لە بەریتانیا بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:" هاوشێوەی چوار ساڵی رابردوو، ئەمساڵیش لە بەریتانیا زۆرترین ئەو منداڵە کوڕانەی تازە لەدایک دەبن ناوی محەمەدیان لێدەنرێت، هەردوو ناوی نوح و ئۆلیڤەریش لە ریزبەندی دووەم و سێیەمدان ".

ئەوەش خراوەتەڕوو:" هەردوو ناوی عومەر و عەبدول توانیویانە بچنە نێو لیستی ١٠٠ باوترین ناوەکانی بەریتانیا و لە ریزبەندی ٧٩ و ٩٠دان ".

لە نێو منداڵانی کچدا ناوی ئۆلیڤیا لە ریزبەندی یەکەمدایە

دامەزراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە نێو منداڵانی کچیشدا ناوی ئۆلیڤیا لە ریزبەندی یەکەمدایە و ناوی سۆفیاش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، هەردوو ناوی فاتیمە و نوڕیش توانیویانە بچنە نێو لیستی ١٠٠ لە باوترین ناوەکانی بەریتانیا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا