زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ کێشەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخانکرا

کوردستان 07/12/2021

Alternate Text

بڕیاردرا بە خەرجکردنی بڕی حەوت ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران.

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانوونی یەکەم، بە گوێرەی نوسراوێک، کە واژۆی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە، بڕیاردراوە بە راسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە تەرخانکردنی بڕی حەوت ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار وەک پێشینەی مانگانە بۆ پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.

لە ١ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

هەر بە گوێرەی نوسراوەکە، ئەم بڕیارە لە ١ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا