ئاسایشی سلێمانی وێنە و زانیاری تۆمەتبارانی شەهیدکردنی ئەفسەرەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە

کوردستان 07/12/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی وێنە و زانیاری لەبارەی هەردوو تۆمەتباری شەهیدکردنی نەقیب محەمەد لەتیف و بریندارکردنی سێ کارمەندی دیکەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانی سلێمانی بڵاوکردەوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات هاوکاریان بن لە دۆزینەوەیان.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە:" لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی هەردوو تۆمەتباری شەهیدکردنی نەقیب محەمەد لەتیف و بریندارکردنی سێ کارمەندی دیکەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانی سلێمانی و هەر کەسێک زانیاری لەسەر هەردوو تۆمەتباری هەڵهاتوو (یوسف پشتیوان) و (پشتیوان علی) هەیە ئاگادارمان بکاتەوە ".

دەقی راگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی:

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە
هاوڵاتیان وهاونیشتمانیانی بەڕێز داواکارین هاوکارمان بن لەپێدانی هەر زانیاریەک لەسەر هەردوو تۆمەتباری هەڵهاتوو (یوسف پشتیوان علی )و(پشتیوان علی مستەفا) و ئوتومبیلی جۆری پیکاب نیسان تاک ژمارە ( 3638-سلێمانی ) هەردوو تۆمەتباران لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان و تۆمەتبارن بەشەهیدکردنی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان و بریندارکردنی سێ کارمەندی تری هەمان بەڕێوەبەرایەتی.
دڵنیاتان دەکەینەوە ناوتان پارێزراو دەبێت و دەبنە جێگەی شانازی و دەست خۆشی و پاداشت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە لە گەڵ ڕێزدا.
لەکاتی بوونی هەر زانیاریەک تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی لای خوارەوە:

⁃( ١٠٦ )

⁃ ( ٣٢٣١٤٧٥)
⁃پەیوەندی لەدەرەوەی وڵات (٠٠٩٦٤٧٧٠٠٨٥٠٦٠٦)

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا