قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە
مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، رێستۆرانت و کافتریای "رێد دۆر" داخرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦ی کانونی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی
بڵاویکردەوە:" بەهۆی
پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و نەبونی مۆڵەتەکانی تەندروستی و
گەشتوگوزار، کافتریای رێد دۆر لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە داخرا ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" بەفەرمانی
قائیمقامی سلێمانی ریستۆرانت و کافتریای رێد دۆر دادەخرێت تا مۆڵەتی کارکردن تەواو
دەکات، خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێتەوە ".