بابەتە سەرەکیەکە: هێرشەکان
و فشارەکان بۆ سەر ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا بەردەوامن بۆ ئەنجامدانی
هەڵبژاردن لە وڵاتەکەیدا.
لێدوانی فەرمی: ئیلۆن
مەسک خاوەنی کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تێسلا لە سەکۆی " ئێکس " هێرشیکردە سەر زێلێنسکی
و رایگەیاند: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی دەبێت هەڵبژاردن ئەنجامبدات بۆ
ئەوەی بیسەلمێنێت کە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی ئۆکراینا دەکات، ئەگەرنا بە
دیکتاتۆر دادەنرێت.
زیاتر: یان
زێلێنسکی هەڵبژاردن دەکات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل دەکات،
یان دیکتاتۆرێکە.
پێشتر: دۆناڵد
ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا، رۆژی چوارشهممهی رابردو هێرشهكانی
بۆ سهر زێلێنسكی هاوتا ئۆكراینەکەی دهستپێكرد و رایگهیاند، دیكتاتۆرێكی ههڵنهبژێردراوه.