بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەور دەبێت ، نمە بارانی پچڕپچڕ لە شوێن و ناوچە
جیاجیا دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سۆران و
ڕاپەڕین ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت و بارانی مامناوەند دەبارێت، لە ناوچە
شاخاوییەكان بە تایبەت ناوچە سنوریەكان بەفر بارین دەبێت .
هاوکات: پێشبینی دەكرێت بۆ كاتەكانی شەو لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی
و ناوچەكانی دەوروبەری سلێمانی و سەنتەری قەزای سۆران بە كەمی بەفر بارین هەبێت، پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە نزمدەبنەوە
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
چی دیکە: سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و لە ناوچەكانی
ڕۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، هەروەها لە
ناوچە شاخاوییە سنوریەكان بەفر بارین دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمدەبنەوە بەراورد
بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.