حکومەتی ئێران بڕیاریدا بۆ لەومەودوا ژنان بتوانن وەک هاندەر ئامادەی یارییەکانی
تۆپی پێ بن لە یاریگاکاندا.
ئەنەسیە خەزعەلی، یاریدەدەری سەرۆکی ئێران بۆ کاروباری ژنان و خێزان
ئاماژەی بەوەکردووە" پاڵپشتی ئامادەبوونی ژنان لە نێو یاریگاکانی تۆپی پێ
دەکەن و دەتوانن وەک هاندەر ئامادەی یاری داهاتووی هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و
عێراق بن ".
پێشتر، دەسەڵاتدارانی ئێران ئامادەبوونی ژنانیان لە نێو یاریگاکانی تۆپی پێ
قەدەغەکردبوو، بەوەش یەکێتی تۆپی پێی جیهان "فیفا" رەخنەی توندی لە
یەکێتی تۆپی پێی ئێران گرت و داوایکرد رێگە بە ژنانش بدرێت وەک هاندەر ئامادەی
یارییەکان بن.