حاکمی ویلایەتی بادغینز رایگەیاند، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی
بەهێز بە گوڕی ٥.٣ پلەی رێختەر، ناوچەی قادیسەی سەر بە ویلایەتەکەیانی لە وڵاتی ئەفغانستان
هەژاندووە و بەهۆشیەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی کانوونی دووەم، ماڵپەڕی
فرانس پرێس لە زاری محەمەد ساڵح-ی حاکمی ویلایەتی بادغینز وڵاتی ئەفغانستانەوە رایگەیاند:"
ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٥.٣ پلەی رێختەر ناوچەی قادیسەی هەژاند و بەهۆی
بەهێزییەکەشیەوە چەندین ماڵ لەو ناوچەیە رووخاون و ٢٢ کەسیش بەهۆی رووداوەکەوە گیانیان
لەدەستداوە، هەروەها ژمارەیەکی دیکەی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە برینداربوون".
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی
رووداوەکە یاتر لە ١٠٠ بینا و باڵەخانە و خانووی هاوڵاتییان لەو ناوچەیە رووخاون و
زەرەر و زیانێکی زۆریشی بە دانیشتووانی سنوورەکە گەیاندووە".
بەشێکی زۆری ئەو بینا و خانوویانەی بەهۆی رووداوەکەوە رووخان، ناتوانرێت جارێکی دیکە سەرلەنوێ دروستبکرێنەوە
باسی لەوەشکرد:" بەشێکی زۆری ئەو بینا و خانوویانەی بەهۆی رووداوەکەوە رووخان، ناتوانرێت جارێکی دیکە سەرلەنوێ دروستبکرێنەوە، چونکە زەوییەکەی ژێریان بەهۆی رووداوەکەوە داڕماوە و مەترسی داڕمانیشی لەسەرە جارێکی دیکە لەداهاتوودا".
ئەوشیخستەڕوو:" لەنێو بریندار و
مردووەکانیشدا ژن و منداڵ بوونیان هەیە ".