دواین ئامارەکانی گرتوخانەی غوێران

جیهان 23/01/2022

Alternate Text

روانگەی سوری دوایین ئامارەکانی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی بڵاوکردەوە کە لە ناو کوژراوەکاندا حەوت کەسی مەدەنی بوونیان هەیە.

درەنگانی شەوی رابردوو، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گرتوخانەی غوێران لە حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان درووستبوونی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات، ژمارەی کوژراوەکان بۆ ١٠٢ کەس بەرزبووەوە".

 لەو ژمارەیەی کە کوژراون ٦٤ کەسیان چەکداری داعش بوون

بە گوێرەی راپۆرتەکەی روانگەی سوری، لەو ژمارەیەی کە کوژراون ٦٤ کەسیان چەکداری داعش بوون، هەروەها ٣٤ کەسیش ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات بوون، بەدەر لەوانەش حەوت هاوڵاتی مەدەنی لە ناو کوژراوەکاندان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی پێنجشەممەوە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە رۆژئاوای کوردستان هێرشیان کردە سەر گرتوخانەی غوێران لە حەسەکە، کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بەڕێوەدەبرێت و نزیکەی پێنج هەزار ئەندامی رێکخراوی داعش لەخۆدەگرێت، هەر دوێنێش فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هێرشێکیان بۆ سەر یەکێک لە باڵەخانەکانی گرتوخانەکە ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئاشكرانەکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا