سەرۆککۆماری وڵاتی ئێران ئاماژەی بەوەکرد،
وڵاتەکەیان دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی تورکیادا پەرەپێبدات و
لێکتیگەیشتنێکی تەواو لەنێوانیاندا هەبێت.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣ی کانوونی دووەم، ماڵپەڕی
"رووسیا تودەی" لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" دوێنی لە پەیوەندییەکی
تەلەفونی نێوان سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی وڵاتی تورکیادا، ئێران پشتگیری خۆی بۆ
سەقامگیری وڵاتی تورکیا دووپاتکردووەتەوە و هەردوولاشیان جەختیان لەوەکردووەتەوە
پەیوەندییەکانی نێوانیان پەرەپێبدەن".
تورکیا ئێران بە وڵاتێکی باوەڕپێکراو دەزانێت
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:" تورکیا، ئێران بە وڵاتێکی باوەڕپێکراو دەزانێت
و بۆ ئەوەی وزە بۆ وڵاتەکەی دابینبکات، بۆیە دەیەوێت ئاستی هەماهەنگی نێوانیان بە
رێژەیەکی بەرچاو بەرزبکاتەوە".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لەماوەی رابردوودا نرخی
لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لەدابەزینکرد و زیاتر لەنیوەی بەهاکەی لەدەستدا
و لەئێستاشدا تورکیا بەهۆی دابەزینی نرخی دراوەکەیەوە لە قەیرانێکی ئابووری زۆر
سەختدایە، بۆیە دەیەوێت لە رێگەی دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا،
کۆتایی بەو قەیرانە بهینێت".