کارەبای سلێمانی: کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژانە لەناو شاری سلێـانی پێنج تا شەش کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بەشێوەی پچڕپچڕ بە هاوڵاتییان دراوە، لە قەزای پێنجوێنیش لە رۆژێکدا ٢٠ کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشان دراوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" دواى هەوڵەکان و پەیوەندىکردن بەلایەنە پەیوەندارەکان بڕى مێگاوتى پێویستیان له‌ پێدراوی هه‌ریم بۆ زیادكراوه‌ و كیشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بوو ".

کارەبای سلێمانی راشیگەیاندووە:" دەبێت هاوڵاتییانی پێنجوێن لە بارودۆخەکە تێبگەن و هاوشارییەکانى خۆیان ببینن، ئەو چەند کاتژمێرەى کە براوه‌ کاتی بووه‌ ".

وەزارەتى کارەبا بەرپرس نییە لە گەرمکردنى ماڵەکان

باسی لەوەشکردووە:" وەزارەتى کارەبا بەرپرس نییە لە گەرمکردنى ماڵەکان و دابینکردنى سوتەمەنى بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵكو لایه‌نێكى دیكه‌ى حكومه‌ته‌ كه‌ وەزارەتى سامانە سروشتییەکانە و بەرپرسە لە دابینکردنى نەوت و غاز بۆ هاوڵاتیان بەگشتى و ناوچەى پێنجوێن و هاوشێوەکانى کە زۆر ساردن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا