١٦ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەواندا گیانیان لەدەستدا

جیهان 24/01/2022

Alternate Text

لە شاری یاوەندی پایتەختی کامیرۆن، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەواندا، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی پەیوەندییەکانی حکومەتی کامیرۆن رایگەیاند کە دوێنێ شەو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی یاوەندی پایتەخت، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

هۆکاری رووداوەکە بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان بووە

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە هۆکاری ئاگرەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی یارییە ئاگرینییەکان، کە لەو جۆرە شوێنانەدا بەکاردەهێندرێن، لە سەرەتاشدا سەقفی یانەکە ئاگری گرتووە کە دواتر بەهۆیەوە دوو تەقینەوەی گەورە روویانداوە.

هەر لەو بارەیەوە، ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری یەکێک لە پاسەوانەکانی یانەکە رایگەیاندووە کە رووداوەکە لە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیاندا روویداوە، هەروەها ژمارەیەکی زۆری قوربانی لێکەوتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا