ئەفسەرێک چەک لە هاوڵاتییەک رادەکێشێت و هێرشدەکاتە سەری

عێراق 24/01/2022

Alternate Text

لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، تێیدا ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەردەکەوێت کە هێرشدەکاتە سەر هاوڵاتییەک و چەکی لێ رادەکێشێت.

لەو بارەیەوە، راگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی رووداوەکە رایگەیاندووە:" عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە کە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو ئەفسەرە بگیردرێتەبەر کە هێرشی کردبووە سەر هاوڵاتییەک لە بەغدای پایتەخت".

پێکهێنانی لیژنەکەی لێکۆڵینەوە لەسەری

ئەوەش هاتووە:" وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە بە راگرتنی کارەکانی ئەو ئەفسەرە و پێکهێنانی لیژنەکەی لێکۆڵینەوە لەسەری".

هەموو هەفتەیەک ٥٠ هەزار دیناری لێوەرگرتووە

لە ڤیدیۆکەدا، بەدەر لە هاوڵاتی و ئەفسەرەکە ژمارەیەک پۆلیس و ئەندامی هێزە ئەمنیەکان دەردەکەون، کە هەوڵدەدەن ئەفسەرەکە کە پلەی نەقیبە هێمن بکەنەوە، هەروەها لە ڤیدیۆکەدا دەبیسترێت کە هاوڵاتییەکە دەڵێت "هاتووە پارەم لێ وەربگرێت، هەموو هەفتەیەک ٥٠ هەزار دینارم لێ وەردەگیردرێت".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا