ژنێک بەتۆمەتی دزینی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دینار دەستگیرکرا

عێراق 24/01/2022

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی ژنێکی بەتۆمەتی دزینی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دینار لە شاری بەغدا دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ی کانونی دووەم، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" دوای سکاڵای ژنێک بەوەی لەناو مارکێتێکدا بڕی ٤٠ ملیۆن دینار و هەزار دۆلاری لێدزراوە، لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکرد و ژنێکی دیکەیان بەو تۆمەتە دەستگیرکرد ".

بە پێی ماددەی ٤٤٤ی یاسای سزادان راگیراوە 

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە پێی ماددەی ٤٤٤ی یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا